AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٣١ ١٨:١١

سەرۆک کۆماری ئێران: هیچ هێزێک ناتوانێ ڕێ لە پێشکەوتنمان بگرێت

سەرۆک کۆماری ئێران: هیچ هێزێک ناتوانێ ڕێ لە پێشکەوتنمان بگرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت ڕێگری لە پێشکەوتنەکانمان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان ڕایگەیاند: دەبێت جیاوازییەکان بۆ گەشەپێدانی وڵات تەرخان بکرێن.

جەختیشی لەوە کردەوە: ئەگەر هەموو دەزگاکانی جێبەجێکردن و ئەندامانی کۆمەڵگا هاوئاهەنگ بن لەگەڵ یەکتر و خەڵک دەستپێشخەری بکەن بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لە پرەنسیپەکاندا، نەک هەر پرۆسە پەروەردەییەکان چاکسازی دەکرێن، بەڵکوو بەم یەکگرتوویی و یەکڕیزییە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت ڕێگری لە پێشکەوتنەکانمان بکەن.

وتیشی: ئەگینا نادادپەروەری دەبێتە هەوێنی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان و نابێت ڕێگە بدەین ئەم بابەتە زریانێک لە وڵاتدا دروست بکات.

News ID 60247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha